riklam

هەرێم.. لە 24 سەعاتدا 16 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 09:02 PM - 2020-06-17
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 سەعاتی رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش لەو ماوەیەدا 166 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 19 توشبوو چاكبوونەتەوە و 16 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دەقی راگەیەنراوەكە:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19
ژمارە (١١٣)

1. كەرەنتین: (١٧ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
٩٥٨ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٣١ شوێنی جیاواز (٢٣٤ هەولێر)، (٦ سلێمانی)، (٧١٨ دهۆك).

2. پشكنین: (١٨٤٢ پشكنینی نوێ)
(٦٦٤ هەولێر)، (٥٥٨ سلێمانی)، (٤٦٢ دهۆك)، (٥٥ هەڵەبجە)، (١٠٣ گەرمیان).

3. تووشبوو: (١٦٦ تووشبووی نوێ)
(٢٩ هەولێر)
(٨٩ سلێمانی، ٣٥ گەرمیان)
(١ دهۆك)
(١٢ هەڵەبجە)

4. چاكبوون: (١٩ چاكبوون)
(٤ سلێمانی، ٤ گەرمیان)
(١١ هەڵەبجە)

5. مردن: (١٦ مردن)
(٥ هەولێر)
(١٠ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ١٥١٨٠ هاوڵاتی (١٤٢٢٢ دەرچوو)
پشكنین ١٠٩٨٤٣ (٥٢٨٢٠ هەولێر، ٣٢٢٩٥ سلێمانی، ٢٣٩٥٨ دهۆك، ٧٧٠ هەلەبجە )
تووشبوون ٢٨٢١ (٧٤٧ هەولێر، ١٨٧٨ سلێمانی، ١٣٦ دهۆك، ٦٠ هەلەبجە )
چاكبوون ١١٢٣ (٣٥٤ هەولێر، ٦٤٨ سلێمانی، ٨٨ دهۆك، ٣٣ هەلەبجە )
مانەوە لە نەخۆشخانە ١٦٢٣ (٣٨١ هەولێر، ١١٦٧ سلێمانی، ٤٨ دهۆك، ٢٧ هەلەبجە )
مردن ٧٥ (١٢ هەولێر، ٦٣ سلێمانی)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

   PUKmedia وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket