riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا به‌رده‌وام خزمه‌تی تووشبووانی كۆرۆنا ده‌كات

کوردستان 09:46 PM - 2020-06-16
.

.

تا ئێستا 25 تووشبووی په‌تای كۆرۆنا له‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ داخڵكراون.

نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا له‌و پارێزگایه‌ تا ئێستا 25 تووشبوو داخڵكراون و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

دوو هاووڵاتی تووشبوو پاش چاره‌سه‌ركردن ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستادا باری ته‌ندروستی ئه‌وانی دیكه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان و ته‌نها 5 تووشبوو باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌.

تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تۆمار نه‌كراوه‌ و له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ 60 كارمه‌ند و چوار پزیشك ده‌وام ده‌كه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket