riklam

تره‌مپ: زۆرترین پشكنینی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكادا ئه‌نجامده‌درێت

جیهان 04:14 PM - 2020-06-16
.

.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ستایشی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند: پشكنینی زۆر زیاتر له‌ وڵاتانی تر ئه‌نجامده‌دات و له‌و رووه‌ زۆر پێشكه‌وتوون هه‌ر بۆیه‌ ژماره‌یه‌كه‌ی زیاتری تووشبوو تۆمارده‌كه‌ن.

تره‌مپ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌پشكنینی كۆرۆنا بوه‌ستێت ئه‌وا هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون تۆمار ناكه‌ن.

ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌ به‌پێی ئاماره‌كانی زانكۆی جۆنس هۆپكینس تا ئێستا زیاتر له‌ دوو ملیۆن حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا و زیاتر له‌ 115 هه‌زار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket