riklam

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار توشی کۆرۆنا بوو

کوردستان 06:33 PM - 2020-06-15
.

.

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوەو لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە د. ئومێد بە PUKmedia ی راگەیاند: د. ئومێد عەلی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ماوەی هەفتەیەکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.

وتیشی: لە ئێستادا چارەسەر وەردەگرێت و لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتین کردوە.

جێی باسە لە ئێستادا لە کوردستان ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتوەتە ٢ هەزار و ٣٠٧ کەس و ١٠٠٠ کەسیان چاک بونەتەوەو ٤٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket