دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی تێده‌په‌ڕێت
ی.ن.ک 03:28 PM - 2020-06-13ئه‌رشیف
دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی هه‌ڤاڵ و هاوڕێی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێك له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دوو ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له شاری پزیشكی فاروق كۆچی دوایی كرد و گه‌یشته لای سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌ركرده عادل موراد.
عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی مامۆستای كوردایه‌تی و هه‌ڤاڵی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی و هه‌ڤاڵی سه‌رۆك مام جه‌لال و پارێزه‌ری خه‌باتی گه‌لانی كوردستان بوو ، هه‌ڤاڵ و سه‌ركرده‌ی بێ فیزی یه‌كێتی بوو.
دوا پۆستی هه‌ڤاڵی كۆچكردوو عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بوو.
ژیاننامه‌ی فه‌یلی.....
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له دایكبووی ساڵی1945ی شاری به‌غدایه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له خوێندگه‌یه‌كی فه‌یلییه‌كان و دواناوه‌ندی له خوێندنگه‌ی قه‌شه یوسوعییه ئه‌مریكیه‌كان له به‌غداد ته‌واو كردووه و دواتریش له زانكۆی حیكمه له به‌غداد ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیزی خوێندووه.
ژیانی سیاسی عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی له ساڵی 1959دا ده‌ستپێده‌كات، كاتێك له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد‌و به‌ھۆی بچووكی ته‌مه‌نییه‌وه وه‌رگرتنی وه‌ك ئه‌ندام بۆ ساڵی 1961 دواده‌كه‌وێت. له‌م سه‌ربه‌نده‌دا وه‌ك خوێندكار كاری له ریزه‌كانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستاندا كردووه.
پاش ھه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له كوردستان و له‌به‌ر یه‌ك ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سكرتارێتی یه‌كێتی قوتابیان خۆی و چه‌ند ھاوڕێیه‌كی له به‌غداد سكرتاریه‌تێكی كاتیان بۆ یه‌كێتی قوتابیان دامه‌زراند.
له ھاوینی ساڵی 1963دا به گومانی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی پارتیدا ھه‌یه ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌م ھۆیه‌شه‌وه ساڵێكی خوێندنی له ده‌ست ده‌چێت.
ساڵی 1964 دوا به دوای كوده‌تاكه‌ی عه‌بدولسه‌لام عارف ئازاد ده‌كرێت و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خوێندنه‌كه‌ی.
ساڵی 1967 خوێندنی زانكۆ ته‌واو ده‌كات و ھه‌ر له‌و ساڵه‌دا له رۆژنامه‌ی نور كه باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له به‌غداد ده‌ری ده‌كرد وه‌ك ژمێریار دامه‌زرا.
ساڵی 1970 له فه‌رمانگه‌ی پوخته‌كردنی توتن له به‌غدا به فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێت.
ساڵی 1971 دوا به‌دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھه‌ردوو باڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتارێتی یه‌كێتی لاوانی كوردستان و بۆ ساڵی دواتر ده‌بێته سكرتێری گشتی لاوانی كوردستان.
ساڵی 1974 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كورد و رژێمی به‌عس په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه ده‌كات و تا ھه‌رسی شۆڕش له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له دوای ھه‌ره‌سی شۆڕش له ساڵی 1975 له شاری نه‌غه‌ده ده‌گیرسێته‌وه‌و ھه‌ر ئه‌و ساڵه وه‌ك نوێنه‌ری قوتابیانی كوردستان له‌گه‌ڵ عادل موراد ده‌چێته سوریا
ھه‌ر له‌و ساڵه‌دا له سوریا په‌یوه‌ندی به مام جه‌لاله‌وه ده‌كه‌ن، كه سه‌رگه‌رمی پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو. وه‌ك دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر به‌شدار ده‌بن له دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا.
له‌و ماوه‌یه‌دا لێپرسراوێتی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپی قامیشلۆی پێ ده‌سپێردرێت و كه كه‌مپێك بوو، بۆ مه‌شق پێكردنی مه‌فره‌زه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارتیزان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چكداری له كوردستان.
له ساڵی 1977 سوریا جێده‌ھێڵێت و له به‌ریتانیا ده‌گیرسێته‌وه.
له ساڵی 1979 ده‌چێته سوریا و له‌وێ له رێگه‌ی ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و له ناوزه‌نگ ده‌گیرسێته‌وه.
له ساڵی 1981دا به‌ھۆی گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و یه‌كێتی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ماوه‌ی 9 مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
له ساڵی 1983دا ئازاد ده‌كرێت و له‌ئێرانه‌وه ده‌چێته‌وه بۆ سوریا.
له ساڵی 1984 سوریا جێده‌ھێڵێت و روو ده‌كاته وڵاتی سوید.
له دوای راپه‌ڕین و له‌كۆتایی ساڵی 1992 ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی سلێمانی پله‌ی كارگێر مه‌ڵبه‌ندی پێ ده‌درێت و لێپرسراوێتی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی گرته ئه‌ستۆ.
له سالێ 1999 ده‌چێته به‌ریتانیا و ده‌بێته كارگێری مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، له‌و ماوه‌یه‌دا له رێكخراوی ئین دایت كار ده‌كات كه ئه‌ركه‌كه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌بێت سه‌باره‌ت به جینۆساید و تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی.
ساڵی 2020 ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان تا ساڵی 2005 وه‌زیری په‌ویوه‌ندییه‌كان و ھاوكاری بوو له ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان.
ساڵی 2009 ده‌بێته ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای مه‌كته‌بی رێكخستن.
ساڵی 2010 لێپرسراوێتی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی له مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێ ده‌سپێردرێت.
له‌رۆژی 13-6-2018 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌ر له‌سلێمانیش به‌خاكده‌سپێدرێت.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
11:08 AM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
12:33 PM - 2024-05-18
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
09:11 AM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18 -
شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی عادل موراد دا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:11 AM - 2024-05-18