riklam

بەسرە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ رادەگەیەنێت

عیراق 11:11 AM - 2020-06-13
.

.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەی لە شارەكە راگەیاند و سەرجەم رێگاپێدانەكانی پێشووشی هەڵوەشانەوە .

عەقید سائر عیسا وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە بە ئاژانسی‌ رەسمی عیراقی راگەیاند: كە ئەمڕۆ شەممە 13-6-2020،  قەدەغەی هاتووچۆی‌ تەواو لە تەواوی‌ شارەكەدا دەستپێدەكات و سەرجەم ئەو كەس و شوێنانەشی كە پێشتر رێگای هاتوچۆیان پێدراوە رێگاپێدانەكانیان هەڵوەشێندراونەتەوە.

راشیگەیاند: بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو بۆ رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكە لە پارێزگاكە بە ڕێژەیەكی زۆر  خەڵك تووشی ڤایرۆسەكە دەبن.

وتەبێژی‌ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی‌ بەسرە وتیشی: بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەرپێشێلكاران، هێزی زیاتری ئەمنی لە شارەكەدا بڵاوەیان پێدەكرێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket