riklam

گه‌نجێك له‌چه‌مچه‌ماڵ كوژرا

کوردستان 11:39 AM - 2020-06-12
.

.

 دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو گه‌نجێك له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كوژرا.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: گه‌نجه‌كه‌ ته‌مه‌نی 31 ساڵانه‌و دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی بێكه‌س له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌ده‌ستڕێژی گوللـه‌ كوژراوه‌.

 په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كوژراوه‌كه‌ پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی گوندی دانه‌سۆفی-یه‌ له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمی كوژراوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی له‌سلێمانی كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوڕی / چه‌مچه‌ماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket