riklam

سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپیی كوردستان نەشتەگەری بۆ دەكرێت

وەرزش‌‌ 10:09 AM - 2020-06-12
.

.

بڕیار وایە ئەمرۆ  هەینی 12 ی 6 ی 2020 لەشاری هەولێر لەسەر ئەركی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، نەشتەرگەری بۆ سەرۆكی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.

بە پێی زانیارییەكان ،دەركەوتووە خوێن لەمێشكی  سەرۆكی لیژنەی ئۆلۆمپیی كوردستان مەیووە و دەبێت نەشتەگەری بۆ بكرێ ئەمرۆش  نەشتەگەرییەكەی بۆ دەكەن و خوێنە مەیوەكە لەسەری دەردەكەن.


مانگی رابردوو ، سەڵاح حەسەن خەسرەو سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێم كاتێك لەماڵەكەی خۆیدا سەرقاڵی چاككردن و رێكخستنەوەی دارەكانی نێو باخچەكەیان دەبێت لەسەر پەیژەیەك دەكەوێت و ئازاری زۆری پێدەگات و  بە 14 تەقەڵ سەری دەدورێتەوەو بریاریشە تێچووی نەشتەگەرییەكەی لەسەر ئەركی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ببێت .
 
PUKmedia وەرزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket