riklam

میسڕ.. 1442 حاڵەتی نوێی تووشبووی كۆرۆنا تۆماركران

جیهان 12:35 AM - 2020-06-12
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی و دانیشتوانی میسڕ رایگەیاند كە 402 حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی پێویست نەخۆشخانە و كەرەنتینەكان بەجێ‌ دەهێڵن. بەوەش تا ئێستا كۆی ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە بەڤایرۆسەكە گەیشتە 10691 حاڵەت.

خالید موجاهید راوێژكاری وەزیری تەندروستی و دانیشتوانی میسڕ و وتەبێژی رەسمی وەزارەت روونیدەكاتەوە كە ژمارەی ئەو حاڵەتانەی كە ئەنجامی پشكنینەكانیان بۆ دەستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) لە پۆزەتیفەوە گۆڕاوە بۆ نێگەتیف گەیشتۆتە 12062 حاڵەت، كە لەنێویاندا 10691 حاڵەتی چاكبوونەوەی تێدایە.

موجاهید راشیگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 1442 حاڵەتی نوێ كە پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچووە تۆماركران، هەروەها 35 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراون.

موجاهید وتوشیەتی، سەرجەم حاڵەتە پۆزەتیڤەكان لەنەخۆشخانە و كەرەنتینەكان دەخەوێنرێن و بەگوێرەی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی چارەسەری پزیشكیی پێویستییان بۆ دەكرێت.

راوێژكارەكەی وەزیری تەندروستی میسڕ داوا لە لەهاووڵاتیان دەكات پابەندبن بە رێنماییەكانی خۆپارێزی و دووركەوتنە كۆمەڵایەتییەكان.

خالید موجاهید راوێژكار و  وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسڕ ئاشكراشی دەكات كە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە حاڵەتەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە میسڕ گەیشتۆتە 39726 حاڵەت، لەنێویاندا 10691 كەس چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، 1377 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

PUKmedia ئاژانسەكان  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket