riklam

ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران کراوە

عیراق 09:14 PM - 2020-06-11
.

.

بانكی رافیدەین ئامادەییەكانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران راگەیاند، راشیگەیاند كە لە ئێستادا مووچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی دەتوانن لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە سەردانی لقی بانكەكانیان لەپارێزگاكاندا بكەن و مووچەكانیان وەربگرن.

نووسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین رایگەیاند بانكی رافیدەین تواناكانی خۆی بۆ دابینكردنی مووچەی خانەنیشیان بەكارهێناوە و دوای ئەوەی لیستی مووچەی خانەنشینان گەیشتۆتە بانك، بەبەكارهێنانی تەكنیكی پێشكەوتوو و لەڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دەستپێكردووە.

بانكی رافیدەین داوا لەخانەنشینان دەكات سەردانی نزیكترین لقی رافیدەین لە پارێزگاكانیان بكەن و شایستە داراییەكانیان وەربگرن.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket