riklam

كازمی: پارەی لێبڕاوی مووچەی خانەنشینان دەگەڕێنینەوە

عیراق 08:26 PM - 2020-06-11
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی جەختی لەوەكردەوە كە ئەو بڕە پارەیەی لەمووچەی خانەنشینان بڕابوو لەرۆژانی داهاتوودا دەگەڕێنرێتەوە.

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، كازمی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕی پارەی لێبڕاو لەمووچەی خانەنشین دەگەڕێنینەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە لە 73% خانەنشینان مووچەی تەواوەتییان وەرگرتووە.

كازمی راشیگەیاند، عیراق لەڕووی پلانەوە خراپە و بەدەست خراپی پلاندانانەوە دەناڵێنێت، ئەوەی ناوی  ئابووریی بێت نییە، ئەوەشی دەوترێت هەمووی درۆیە.

كازمی جەختی لەو ئامانجە سەرەكییانە كردەوە كە حكومەتەكەی لە هەوڵی بەدیهێنانیدایە، لەوانە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، ئابووری وڵات لەهەرەسهێنان بپارێزرێت، هەروەها پارێزگاریكردن لە شكۆی وڵات.

لەبەشێكی تری وتەكانیدا كازمی رایگەیاند كە پاڵپشتی لەكەرتی تایبەت دەكەن چونكە ئەوە بە بنەمای سەرەكی بونیاتنانی عیراق دادەنرێت، راشیگەیاند كە موزایەداتی سیاسی لەكەس قبوڵ ناكەن، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی راستەقینەی حكومەتەكەی تەنها هەفتەیەكە.

سەبارەت بەگفتوگۆی نێوان عیراق وئەمەریكا كە وا بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەپچێت، كازمی وتی: سەرچاوەی گفتوگۆكانمان لەگەڵ ئەمەریكا پشت دەبەستێت بەراوبۆچوونی مەرجەعیەت و پەرلەمان و هەروەها لەسۆنگەی بەرژەوەندییەكانی عیراقەوەیە، نایانەونێت عیراق ببێتە ناوچەی ململانێ‌، بەڵكو دەبێت ببێتە ناوچەی ئاشتی.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket