riklam

پارساڵ 129 هەزار بیانی رەگەزنامەی ئەڵمانیان وەرگرتوە

جیهان 06:06 PM - 2020-06-11
.

.

نوسینگەی فیدرالی سەرژمێری ئەڵمانیا ڕایگەیاند لەماوەی 17 ساڵی ڕابردودا یەکەمینجارە ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بەوڕێژە زۆرە ببەخشرێتە خەڵکانی بیانی،نوسینگەی فیدرالی سەرژمێری ئەڵمانیا ڕایگەیاند لەساڵی 2019 دا 

 129هەزار ڕەگەزنامەی ئەڵمانی وپاسپۆرت و بەڵگەنامەی دەستوری هاوڵاتی بوونی ئەڵمانی بەخشراوە بەکەسانی بیانی زۆرترین رێژەش لەو سالەدا شانسی هاوڵاتیانی تورکی بووەو دوای ئەوان بەریتانیەکان و هەندێکیشیان هاتووی ولاتانی عەرەبی بوون.

نوسینگەی فیدرالی کەبارەگاکەی لەشاری"ڤیسبادن"ە ئاشکرایکرد لەساڵی  2019دا لەسەدا 15% ئەو بیانیانەی کەپاسپۆرت و ڕەگەزنامەی ئەڵمانیان وەرگرتووە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی 2018دا زیادیان کردووە.

نوسینگەی فدرالی ڕونیکردۆتەوە ساڵی ڕابردوو  128هەزارو نۆسەد کەسی بیانی ڕەگەزنامەو پاسپۆرتی ئەڵمانیان وەرگرتووە ئەم ڕێژەیەش لەحەڤدە ساڵی ڕابردودا بێ وێنەبووەو بەدیاریکراوی لەساڵی 2003 وە ئەڵمانیا ڕێژەی وای بەخۆیەوە نەبینیوە.

نوسینگەی فیدرالی بەشێکی زۆری بەرزبونەوەی ڕێژەی وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی لای بیانیەکان گەڕاندۆتەوە بۆ دەرچوونی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپاو بەپێی داتاکان لە 2019دا 14هەزارو شەش سەد کەس بەرلەدەرچوونی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا داوای ڕەگەزنامەی ئەڵمانیانکردووە.

نوسینگەی فیدرالی ئاماژەی بەوەشداوە ئەو بەریتانیانەی کەداوای ڕەگەزنامەی ئەڵمانیان کردووە لەساڵی 2016 وە کاتێک ڕاپرسی بۆ جیابونەوە ئەنجامدرا بەرەو زیادبوون چووە..بەپێی داتاکانی نوسینگەی فیدرالی ئەو بەریتانیانەی کەلە ساڵی 2018 دا ڕەگەزنامەی ئەڵمانیان وەرگرتووە 6هەزارو شەش سەد کەس بوون و لەساڵی 2017 دا 7هەزارو پێنج سەد کەس بووەو لە 2015 دا بەر لەڕیفراندۆمی جیابونەوە لەیەکێتی ئەوروپا 600 بەریتانی بووە زۆربەشیان خوازیاری ئەوەبوون هەردوو ڕەگەزنامەکەیان هەبێت.

بەپێی زانیاریەکان ئەو بەریتانیانەی کەساڵی ڕابردوو ڕەگەزنامەی ئەڵمانیان وەرگتووە لەسەدا 50% ی ئەوانە بوون کەماوەی 26 ساڵە لەئەڵمانیا دەژین.زۆربەی ئەوانەش کەلەساڵی پاردا ڕەگەزنامەیان وەرگرتووە لەهاوڵاتیانی تورکیا بوون و ژمارەیان 16 هەزارو دوسەد کەس بووە و دوای ئەوان 6 هەزاری پۆلۆنی و 5 هەزارو هەشت سەد کەسی ڕۆمانی و عێراقیش 4 هەزارو هەشت سەد کەس بووە ، لەئیستاشدا داواکاری بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی لەلای کۆچبەرانی ئۆکراینی و رۆمانی و سوریەکان لەهەڵکشاندایە،

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket