riklam

وەزیری پلاندانان: پەرەپێدانی کەرتی تایبەت ئابووری پێشدەخات

کوردستان 04:52 PM - 2020-06-11
.

.

وەزیری پلاندانان ڕای دەگەیەنێت پەرەپێدانی سیستەمی بانکی و بەستنەوەیان بەیەکتری پێوسیت و گرنگە لەم قۆناغەی ئێستا لەو چوارچێوەیە ئەمرۆ پێنج شەمە ۱۱/٦/۲٠۲٠ لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بانکە ئەهلیەناوخۆی و بیانیەکان کۆبووە.

لەو کۆبونەوەیە باس لە هەماهەنگیەکانی نێوان بانکە ئەهلیەکان و دامەزراوەکانی حکومەت کرا بەتایبەت دۆزینەوەی میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان و هەنگاونان بۆ بەستنەوەی تەواوی بانکە ئەهلیەکانی ناوخۆی و بیانی کە لەهەرێم کراونەتەوە.

پاشان وەزیری پلاندانان ئاماژەی بە گرنگی بانکەئەهلیەکان کرد لەخستنە جولەی بازار و سوود وەرگرتن لە ژێرخانی مرۆیی ناوخۆی کە لەم قۆناغەی ئێستای هەرێم پێویست و گرنگە.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکە گفتوگۆلەبارەی ئامادەکردنی رەشنوسی پلانی پەرەپێدانی کەرتی تایبەتکرا کە وەزارەتی پلاندانان سەرقاڵی وەرگرتنی ڕاوبۆچونی سێکتەرەجیاجیاکانی کەرتی تایبەتە بەمەبەستی دارشتنن و دەوڵەمەندکردنی ئەو رەشنوسەی کە بریارە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات کە لەو ڕێگەیەوە کەرتی تایبەت ڕۆڵی زیاتری پێدەدرێت بۆ رەخساندنی هەلی کار و بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت بە هەماهەنگی کەرتی گشتی.

PUKmedia ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم

٠-.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket