riklam

قائیمقامی چەمچەماڵ چاودێری رێکارەکانی خۆپارێزی دەکات

کوردستان 04:17 PM - 2020-06-11
.

.

ئەمڕۆ ١١/ ٦/ ٢٠٢٠ ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ بە هاوڕێیەتی سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و بەڕێوەبەری یاریدەدەرێتی ئاسایش و لیژنەکانی قائیمقامیەت سەردانی بازاڕ و شوێنەگشتیەکانی قەزای چەمچەماڵیان کرد .

سەردانەکە بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی کاسبکاران بوو بۆ پابەندبوونیان بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .

لای خۆیەوە قائیمقامی چەمچەماڵ دەستخۆشی لەو کاسبکارانەکرد کە پابەندی ڕێکارەکانن و ئاگاداری شوێنەکانیش کرایەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت بەپێی یاسا سزادەدرێت و لەئەگەری دووبارەبوونەوەش شوێنەکە دادەخرێت .

PUKmedia تایبەت

٢١.jpg

٢٣.jpg

٦٥.jpg

٦٧.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket