riklam

ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی راگه‌یاند

کوردستان 12:45 PM - 2020-06-11
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه‌ ئه‌مڕۆ 11-6-2020، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌ تاوانێكی دزیكردن و كاری نایاسایی ,پاش ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی 8/6/2020 هه‌واڵمان پێگه‌شت كه‌ چه‌ند كارێكی دزیكردن كراوه‌ له‌چه‌ند شوێنێك و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی جیایا له‌ ناوشاری سلێمانی ، هێزه‌كانمان توانیان له‌شه‌وی  10/6/2020 له‌شاری سلێمانی ، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ( 446 ) له‌ یاسای سزادانی عیراقی ، (10) ده‌ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن ، به‌ناوه‌كانی

1- تۆمه‌تبار ( م ، د , م ) له‌دایكبووی ساڵی 2005 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
2- تۆمه‌تبار ( م ، ا , ع ) له‌دایكبووی ساڵی 1999 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
3- تۆمه‌تبار ( م ، خ , ح ) له‌دایكبووی ساڵی 2003 سلێمانی ، پیشه‌ی (خوێندكار).
4- تۆمه‌تبار ( ا ، ش , ع ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
5- تۆمه‌تبار ( ل ، ب , ع ) له‌دایكبووی ساڵی 2002 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
6- تۆمه‌تبار ( م ، ڕ , ر ) له‌دایكبووی ساڵی 2003 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
7- تۆمه‌تبار ( ت ، ع , ح ) له‌دایكبووی ساڵی 2003 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
8- تۆمه‌تبار ( د ، م , ح ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
9- تۆمه‌تبار ( ز ، د , س ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
10- تۆمه‌تبار ( ڕ ، د , ب ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).

تۆمه‌تبارانی ناوبراو هه‌ستاون به‌ دزینی چه‌ندین ماتۆڕسكیل له‌جۆری سێ تایی و دوو تایی و كه‌لوپه‌لی ناوماڵ، وه‌ هه‌ندێكیان چه‌ند جارێك له‌سه‌ر كاری دزیكردن ده‌ستگیر كراون ، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌ و  ڕوبه‌ڕوی یاسا كرانه‌وه‌  .                                                            
                                                                                                            
 PUKmedia ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌نییه‌كانی ئاسایشی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket