riklam

دوای پەرلەمان كۆرۆنا گەیشتە دادگای هەولێر

کوردستان 09:03 AM - 2020-06-11
.

.

دوو دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر توشی كۆرۆنا بوون و بڕیاردراوە دادگاكە بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنیتن بكرێت.

ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لەوبارەیەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا هاتووە: بەهۆی هەبوونی دوو حاڵەتی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر دادگاكە كەرەنتین كرا.

دەشڵێت: هەردوو هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو دادوەرن لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێرن.

ئەنجوومەنی دادوەری راشیگەیاند: دوای دەركەوتنی نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو دوو دادوەرەدا، بڕیار درا بە كەرەنتین كردنی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر بۆ ماوەی 14 رۆژ.

ئەوەی لەكاتێكدایە كە دوێنێ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند بەپێی ئەنجامی ئەو پشكنینانەی كۆرۆنا كە بۆ پەرلەمانتاران و فەرمانبەرانی پەرلەمان كراوە چەند حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆماركراوە، بۆیە بڕیاردراوە بۆ ماوەی دوو هەفتەی پەرلەمان دابخرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket