riklam

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی محەمەد سەنگەری دەکات

پرسەنامە 11:13 PM - 2020-06-10
.

.

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

بەڕێزان خانەوادە و بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ر لالە حەمە سەنگەری

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كیی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرینی کوردایەتی و یەکێتی(لالە حەمە سەنگەری)یم پێگه‌یشت، بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان پرسه‌و ماته‌مینیی قوڵی خۆمتان پێ ده‌گه‌یه‌نم و  له‌ناخه‌وه‌ هاوبه‌شی غه‌م و په‌ژاره‌تانم، دڵنیاین مێژووی پڕ لەتێکۆشان و گیانفیدایی و دڵسۆزی لالە حەمە سەنگەری هەرگیز لەبیرناکرێت.

داواکارم لە په‌روه‌ردگار ئارامیی و سەبوریی به‌ یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و خزمان و دۆستانتان ببه‌خشێت، ئه‌وه‌ دوایین غه‌م و دڵته‌نگیتان بێت،  كۆچكردوش به‌به‌هه‌شتیی به‌رینی شاد بكات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket