riklam

سلێمانی .. 31 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

کوردستان 10:23 PM - 2020-06-10
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ ڕایگه‌یه‌ندراوێك ڕایگه‌یاند له‌ پارێزگای سلێمانی 31 تووشبوو به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ كه‌ هه‌ژده‌ پیاو و ده‌ ژن و سێ منداڵن، 28 تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانین و دوو تووشبوو دانیشتووی عه‌ربه‌ت و تووشبویه‌كی دیكه‌ش دانیشتووی سه‌ید سادقه‌.

ده‌ره‌نجامی نوێ ...

له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای تووشبووان، سی و یه‌ك تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌ستنیشانكران، هه‌ژده‌ پیاو و ده‌ ئافره‌ت سێ منداڵ، دوازده‌ له‌ تووشبووه‌كان نیشانه‌یان ھه‌یه‌ و تووشووانی تر به‌ركه‌وته‌ن له‌گه‌ڵ تووشبووانی پێشوو.

دوو تووشبوو دانیشتووی عه‌ربه‌ت،
یه‌ك تووشبوو دانیشتووی قه‌زای سه‌ید سادق،
تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
١٠ حوزه‌یران ٢٠٢٠

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket