riklam

زانیاری نوێ لەسەر تووشبوەكەی خانەقین

کوردستان 07:37 PM - 2020-06-10
.

.

 ئەمڕۆ چوار شەممە یەكەم تووشبووی كۆرۆنا لەسنوری قەزای خانەقین تۆماركرا.

 دكتۆر ئازاد دەلۆیی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتی خانەقین تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ یەكەم تووشبووی كۆرۆنا لەسنوری قەزای خانەقین تۆماركرا.

وتیشی: تووشبووەكە خەڵكی بەغدایەو بەمیوانی سەردانی كەسوكاری خۆی كردوە لەقەزای خانەقین.

رونیشكردەوە: دوای ئەوەی هەست بەبوونی نیشانەكانی كۆرۆنای تێدا كراوە، پشكنینی بۆ كراوەو ئەنجامەكەی پۆزەتیف بووە.

 راشیگەیاند: ئەو گەنجە تەمەنی 19ساڵە دوای گرتنەبەری رێكارە تەندروسیتەكان رەوانەی میوانخانەكەی پارێزگاری دیالە دەكرێت كەرەنتین كراوەو لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.

 

PUKmedia دەشتی جەمال – خانەقین 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket