riklam

سەرکردایەتی نوێی یەکێتی برەو بە پەیوەندی لەگەڵ چین دەدات

ی.ن.ک‌‌ 05:07 PM - 2020-06-10
.

.

ئەمڕۆ ٦/١٠ لە مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک لە شاری هەولێر د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی کرد لە (نی روچی) کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە د. مەجید لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان ئامادەبوو باس لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان کرا بەتایبەتی دۆخی ئێستای ڤایرۆسی کۆرۆناو رێکارەکان بۆ خۆپارێزی و رێگریکردن لە زیانەکانی ئەو پەتا کوشندەیە.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی چین و یەکێتی و گەلی کورد کرا، لێپرسراوی مەکتەب پاش ئەوەی سڵاوی هاوسەرۆکانی گەیاندە کونسوڵی گشتی چین و لەرێی ئەویشەوە بۆ گەلی چین باسی لەوە کرد کە هەمیشە سەرۆک مام جەلال چینی وەک وڵاتێکی گرنگ بۆ ئێمە نەخشاندووەو پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەو وڵاتە هەبووە، هەر بۆیە ئێمەش لەسەر رێبازی سەرۆکمان بەردەوام دەبین، هەروەها لێپرسراوی مەکتەب جەختی لە وەش کردەوە کە سەرکردایەتی نوێی یەکێتی خوازیارە برەو بەو پەیوەندییانە بدات و زیاتر گەشەسەندو پتەوتر بێت.

هەروەها کونسوڵی گشتی چین باسی لە رۆڵی گرنگی سەرۆک مام جەلال کردو رۆڵی جەنابیانی بەرز نرخاند بۆ کوردو عیراق و ناوچەکە.

PUKmedia تایبەت

103834654_2585170911798777_1960997322371783822_o.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket