riklam

ئەنجامی ٨٠ پشكنینی كۆرۆنا لە گەرمیان پاك دەرچون

کوردستان 12:50 PM - 2020-06-10
.

.

تەندروستی گەرمیان ئاشكرایكردوە، ئەنجامی 80 پشكنینی نوێ دەرچووەو تیایدا هەموویان نیگەتیف بوون.

لەراگەیەنراوەكەی تەندروستی گەرمیاندا هاتووە:"لە ئەنجامی ٨٠ پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە گەرمیان كە ئەم بەیانیە ئاشكرا بو، ھەمویان نێگەتیڤ «پاك» دەرچون.

رونیشكراوەتوە:"ھەروەك دوێنێش لەكۆی پشكنینەكان، زۆرینەی زۆریان كە ١٣٠ نمونەی پشكنین بون، بەھەمانشێوە نێگەتیڤ بون و خاڵی بون لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژە بەوەشدراوە:"لەگەڵ ئەم ئاماژە دڵخۆشكەرانەشدا، دەبێت ھاوڵاتیان مەترسی ڤایرۆسەكە بە جیدیی وەربگرن و خۆیان بە تەواوی بپارێزن.

 

PUKmedia راگەیاندنی تەندروستی گەرمیان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket