riklam

سەرۆكایەتی یەكێتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاڵە میر دەكات

پرسەنامە 12:07 PM - 2020-06-10
.

.

بەهۆی كۆچی دوایی خاڵە میر پێشمەرگە و كادر و تێكۆشەری دێرینی كوردایەتی و یەكێتی، سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەكەیان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خانەوادەی تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین خاڵە میر

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرینی یەكێتی و  ڕۆژانی سەختی خەبات، كەسایەتی دیاری ناوچەی باڵەكایەتی هەڤاڵ خاڵە میر مان پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان، ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەین  و هاوبەشی خەمتانین.

لەدەستدانی كەسایەتییەكی  نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەیەكی قارەمان، داخێكی سەختە. ھیوامان وایە ئەمە دواناخۆشی بێت و روحی ھەڤاڵی كۆچكردووشمان بۆ ھەمیشە شادبێت.

سەرۆكایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket