riklam

گه‌رمیان.. بڕێك ده‌رمانی قاچاغ له‌ناو ده‌برێت

کوردستان 12:06 PM - 2020-06-10
.

.

بڕێك ده‌رمانی قاچاغ كه‌ بڕیار بوو له‌ بازاره‌كانی هه‌رێم ساغ بكرێته‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

له‌باره‌وه‌ موقده‌م عوسمان عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی ئاسایشی گه‌رمیان به‌PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی قاچاغدا گرت، ئه‌مڕۆ ئه‌و دارمانانه‌ له‌ناوبران له‌ لایه‌ن تیمێكی ته‌ندروسیتی  نۆێنه‌ری ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه‌ .

وتیشی: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌بازگاكانی ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌لگرێكی ده‌رمان گرد كه‌ ده‌یانویست به‌ شێوه‌یه‌كی قاچاغ له‌ نێو بازاره‌كاندا ساغی بكه‌نه‌وه‌ له‌ بازكاگانی ئاسایش ده‌ستی به‌ سه‌ری گیرا دواتر دۆسیه‌كه‌ ڕاوانه‌ی دادگای ئاسایش كرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ دادگا بڕیاڕی له‌ناوبردنی ده‌رمانه‌كانیدا و ئه‌مڕۆ ئه‌وده‌رمانانه‌ له‌ناو بران.

PUKmedia گه‌رمیان- زمناكۆ یه‌حیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket