riklam

تەندروستی راپەڕین لەگیانلەدەستدانی هاووڵاتیەك روونكردنەوە دەدات

کوردستان 07:46 PM - 2020-06-09
.

.

تەندروستی راپەڕین لەسەر گیانلەدەستدانی هاووڵاتیەك كە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شارەكە روونكردنەوە دەدات.

 

لەروونكردنەوەكەی تەندروستی راپەڕیندا هاتووە:"ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵ دوای گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتن لەنەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و بینینی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ و ستافی تەندروستی و ئەنجامدانی ڕێکارە تەندروستیەکان، بەڵام بەداخەوە دەرکەوت ئەو ئافرەتە پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."

ئاماژە بەوەشدراوە:" "بەداخەوە کەسوکارەکەشی لەدەرەنجامی ئەو حاڵەتەدا هەندێک هەڵسوکەوتی نەشیاویان بەرامبەر ستافی نەخۆشخانەکە ئەنجامداوە و پەلاماری چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەکەیانداوە و تەنانەت زیانیان گەیاندوە بەبەشێک لەپێداویستیەکانی ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە."

 

جەختیشكراوەتەوە:" "داوا لەهاوڵاتیانی ئازیز دەکەین کە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سەرەڕای خراپی دۆخی دارایی و دواکەوتنی موچەکانیان شەو و ڕۆژ لەخزمەتی هاوڵاتیان بەردەوامن و پێویستە ڕێز لەماندوبونیان بگرین، نەوەک کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجامبدرێت. هیواخوازین کۆچکردوش بەبەهەشتی بەرین شادبکات و سەبوری خانە وادەکەشیان بدات."

 

PUKmedia راگەیەنراو 

 

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket