riklam

گەرمیان .. كارمەندێكی هاتوچۆ بریندار دەكرێت

کوردستان 07:45 PM - 2020-06-09
.

.

هاتوچۆی گەرمیان ئاشكرایكردوە، كە ئەمڕۆ لەكاتی دەوامی رەسمیدا لەلایەن شۆفێری ماتۆڕ سكیلێكەوە لەكارمەندێكی هاتوچۆی گەرمیان دەدرێت و بریندار دەكرێت.

رائد كارزان مەجید بەڕێوبەری هاتوچۆی گەرمیان تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: رووداوەكە ئەمڕۆ بووە، لەكاتێكدا ئەو كارمەندەی هاتوچۆی گەرمیان بەناوی ئەدیب محەمەد ئەحمەد، ئەركی خۆی راپەڕاندوەو لەچوارچێوەی مەفرەزەیەكی هاتوچۆدا داوای مۆڵەتی لێخوڕینیان لە شۆفێری ماتۆڕ سكیلێك كردوە، روبەڕووی پەلامارو هێرشكردن بووەتەوە.

وتیشی: كارمەندەكەی هاتوچۆی گەرمیان برینداربووەو دەست بەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاركراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

جەختیكردەوە: شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەش دەست بەسەر كراوەو رادەستی هێزەكانی پۆلیس كراوە.

رائد كارزان ئەوەشی ووت: بەداخەوە پۆلیسی هاتوچۆ لەكاتێكدا ئەركی رێكخستنی هاتوچۆی شارە بۆ رێگەگرتن لەقەرەباڵغی و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ، بەڵام ئەمە چەندەمین جارە بەو شێوەیە پەلامار دەدرێن.

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket