riklam

داعشه‌ گه‌ڕاوه‌كان مه‌ترسین بۆ ئاسایشی ئه‌ڵمانیا

جیهان 06:39 PM - 2020-06-09
.

.

له‌وه‌ڵامی به‌دواداچونێكی مارتین هیس-ی په‌رله‌مانتاری پارتی ئه‌لته‌رناتیفی ڕاستڕه‌وه‌ی میللی گه‌رای ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ 9ی حوزه‌یرانی 2020 حكومه‌تی ئه‌ڵمانی به‌پشت به‌ستن به‌داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی ڕابردودا 1هه‌زارو شه‌ست كه‌سی توندڕه‌وی ئیسلامی له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ چونه‌ته‌ ڕیزه‌كانی داعش له‌سوریاو عیراق و له‌ئێستادا سێبه‌شی ئه‌و ژماره‌یه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و ناو ئه‌ڵمانیا،به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌و ژماره‌یه‌ 100 كه‌سیان شاره‌زاییه‌كی زۆریان له‌شه‌ڕدا هه‌یه‌و  ئاماده‌یشیان بۆ شه‌ر تێدایه‌،له‌و ژماره‌یه‌ش كه‌شاره‌زاییان هه‌یه‌و له‌ریزه‌كانی داعشدا له‌سوریاو عێراق به‌شداریانكردووه‌61 كه‌سیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆئه‌ڵمانیاو پۆلیسش ئه‌وانه‌ی به‌مه‌ترسیدارترینی ئه‌وجیهادیانه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌ڵمانیا پۆلینكردووه‌ .!

ئاماژه‌شیان به‌وه‌شداوه‌ 32 كه‌سی تریش له‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ له‌زینداندان یان به‌شێوه‌ی كاتی ڕاگیراون..ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئه‌ڵته‌رناتیفی ڕاستڕه‌وی میللیگه‌رای ئۆپۆزیسیۆن ڕونیكردۆته‌وه‌ پۆلیسی ئه‌ڵمانی له‌توانایدا نیه‌ چاودێری ته‌واوی ئه‌وانه‌ بكات كه‌جێی مه‌ترسین وله‌ناو داعشه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌مه‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆكه‌موكوڕیه‌كانی سیستمی ئه‌منی و پۆلیسی وڵاته‌كه‌و ئه‌و كه‌موكوڕی و ئاسته‌نگه‌ یاساییانه‌ی كه‌له‌به‌رده‌م سیسته‌می پۆلیسداهه‌یه‌.ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داواشیكردووه‌ ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیدارن و ده‌ستگیرنه‌كراون ده‌ستگیربكرێن یان ڕه‌وانه‌ی وڵاتی خۆیان بكرێته‌وه‌ یان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌زیندانی كاتیدا ڕابگیرێن، تا نه‌بنه‌ سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی بۆ ئه‌ڵمانیا.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
س: ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket