riklam

ته‌ندروستی راپه‌رین: هیچ كه‌سێك به‌ده‌ر له‌رێنماییه‌كان دانه‌مه‌زراوه‌

کوردستان 05:12 PM - 2020-06-09
.

.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی راپه‌رین ده‌نگۆی دامه‌زراندنی چه‌ند كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی  به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست به‌بێ ره‌چاوكردنی پسپۆری و پێویستی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی به‌گرێبه‌ست و ته‌نها بۆ دوومانگ دامه‌زراوون به‌پێی خاڵبه‌ندی و له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانی كاركردنیان بووه‌ به‌شێوه‌ی خۆبه‌خشی له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین.

دكتۆر هیوا مه‌حمود به‌رێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی راپه‌رین له‌میانی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نه‌خۆخشانه‌ی تایبه‌ت به‌كۆرۆنا له‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووساندا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیچ كه‌سێك به‌ده‌ر له‌رێنماییه‌كان دانه‌مه‌زراوه‌و ئه‌وانه‌شی زۆرترین خزمه‌تیان هه‌یه‌و پێویستن بۆ نه‌خۆشخانه‌كان به‌خاڵبه‌ندی دیاریكراوون

داواشیكرد هه‌ركه‌سێك پێی وایه‌ مافی پێشێلكراوه‌ ده‌توانێت سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌رین بكات  تاوه‌كو روونكردنه‌وه‌ی زیاتری پێبدرێت.

 PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ - رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket