riklam

عیراق.. 787 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركرا

عیراق 04:55 PM - 2020-06-09
.

.

ئه‌مڕۆ 9-6-2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕالی عیراق 767 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند:  له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا له‌ سه‌رجه‌م تاقیگه‌ پسپۆڕییه‌كان له‌عیراقدا 787 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنایان به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌ستنیشانكردووه‌.

هه‌ر به‌پێی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌ پسپۆڕییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 259 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش ده‌ستنیشانكراون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی فیدڕال، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 22 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركران.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو كه‌به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

كۆی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون: 14268 حاڵه‌ت، حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌: 5831، ژماره‌ی خه‌وێنراوان له‌نه‌خۆشخانه‌كان: 8054، به‌شی چاودێری وورد: 70، كۆی گیانله‌ده‌ستدان: 392 حاڵه‌ت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket