riklam

گه‌رمیان.. 33 حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كرا

کوردستان 03:40 PM - 2020-06-09
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ 33 كه‌س له‌ گه‌رمیان تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون، تووشبوان 23 پیاو و نۆ ژن و منداڵێكن كه‌ گشتیان به‌ركه‌وتووی تووشبوانی پێشوون.


ده‌ره‌نجامی نوێ ...
له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای تووشبووان، سی و سێ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌ستنیشانكران، بیست و سێ پیاو و نۆ ئافره‌ت ومنداڵێك، گشت تووشبووه‌كان به‌ركه‌وتووی تووشبووی پێشوون و حه‌فت تووشبوو كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ن، گشت تووشبووه‌كان دانیشتووی قه‌زای كه‌لارن له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌ھیدان و ڕوناكی و گوندی ڕووناكی و ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و جوتیاران و كه‌لاری نوێ و گرده‌گۆزینه‌ و فه‌رمانبه‌ران و كلار كۆن و ئاواره‌كان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
٩ حوزه‌یران
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket