riklam

هەسەدە 8 تیرۆرست دەستگیردەکەن

کوردستان 07:14 PM - 2020-06-08
.

.

هێزێكی كۆماندۆی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات توانییان 8 تیرۆریست دەستگیر بكەن كە لەنێویاندا ئەندامێكی پێشووی  سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی قاعیدەی تێدایە كە ناوی لە لیستی تیرۆری نێودەوڵەتیدا هەیە.

هێرشەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بۆ سەر شانە نوستووەكانی داعش و تێكشاندنیان بەردەوامە و لەبەرەو پێشچووندایە، ئەوەش لە لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە لەژێر ناوی ( لەناوبردنی تیرۆریستان) كە لەسەر بانگهێشتی كەسایەتییەكانی ناوچەكانی حەسەكە و دێرلزور بەمەبەستی تێكشاندنی پاشماوەكانی خانە نوستووەكانی تیرۆریستانی داعش دەستیپێكردووە كە ماوەیەكە كارو كردەوە تیرۆریستەكانیان لەو ناوچانە زیادی كردووە.

لەمیانەی كێوماڵكردنی ناوچەكانی دەوروبەری شاری دێرلزور و نزیك بەسنووری عیراق و سوریا، هێزەكانی كۆماندۆی سەر بەهێزەكانی سوریای دیموكرات توانییان 8 تیرۆریست دەستگیربكەن، كە لەنێویاندا ئەندامێكی پێشووی سەر بەرێكخراوی قاعیدەی تێدایە و ناوی لە لیستی نێودەوڵەتی داواكراواندا هەیە.

دوو لەو دەستگیركراوانە بەڕەچەڵەك لوبنانین و لەناوچەكانی نزیك لەسنوور دەستگیر كراون.

هەروەها هێزەكانی كۆماندۆ دەستشیشیان بەسەر بڕێك چەك وتەقەمەیدا گرتووە.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆش هێزەكانی سوریای دیموكرات توانیویانە 20 گومانلێكراوی سەر بەتیرۆریستانی داعش لە ناحیەیەكی سەر بە پارێزگای دێرلزور دەستگیربكەن.

PUKmedia / هاوار نیوز

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket