riklam

د. سه‌باح هه‌ورامی: باری ته‌ندروستی 10 تووشبووی كۆرۆنا ناجێگره‌

کوردستان 01:15 PM - 2020-06-08
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی جه‌خت له‌ خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا و ده‌شڵێت باری ته‌ندروستی 10 تووشبوو زۆر ناجێگیره‌.

د. سه‌باح هه‌ورامی له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ڕایگه‌یاند: دۆخی شاری سلێمانی له‌باری ته‌ندروستییه‌وه‌ خراپه‌ و داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات ڕێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ بگرێت كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نین.

وتیشی: به‌هۆی زۆری ژماره‌ی تووشبوان نه‌خۆشخانه‌كان پڕ بوون و داواشی له‌ پزیشكان كرد بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ باری ته‌ندروستی 10 تووشبواو ناجێگیره‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket