riklam

سێ وه‌رزشكاری عیراق تووشی كۆرۆنا بوون

عیراق 11:24 AM - 2020-06-08
.

.

له‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردوو چه‌ندین وه‌رزشكار له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوون .

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ به‌غداده‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ عه‌لی هادی ڕاهێنه‌ری پێشووی زاخۆو عه‌لی كه‌ریمی ناوبژیوانی دیاری عیراق  تووشی كۆرۆنا بوون .

هاوكات ئێواره‌ی دوێنێش  حسێن شه‌لال  راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووچاری ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌ .

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن چه‌ندین وه‌رزشكاری تریش تووشبوون ، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ دروست بووه‌ كه‌سیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌رنه‌گیراون .

هه‌ر  دوێنێ عه‌دنان درجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق بریاریدا خانه‌یه‌كی وه‌رزش تایبه‌ت بكات به‌ شوێنی چاره‌سه‌ری ئه‌و تووشبووانه‌ له‌ بری نه‌خۆشخانه‌كان كه‌ توانای وه‌رگرتنی نه‌خۆشیان نه‌ماوه‌ .


 PUKmedia وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket