riklam

كفری .. خۆپیشاندەران یاداشتێک دەدەنە ئیدارەی شارەکە

کوردستان 12:24 AM - 2020-06-08
.

.

 دوای كۆبوونەوەی نێوان ئیدارەی قەزاكەو نوێنەری خۆپیشاندەران كۆتایی بەخۆپیشاندانەكانی قەزای كفری هات.

 

جەلال نوری قائیمقامی قەزای كفری بۆ PUKmedia ی راگەیاند:ئەمڕۆ ئێمە لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندانەكاندا كۆبووینەوە، بە ئامادەبوونی بەشێك لە فەرمانگەكان بەتایبەتی خزمەتگوزاریەكان، دوای گفتوگۆیەكی باش لەنێوان هەردوولا گەشتینە ئەوەی ئەوان یاداشتێك بنوسن و داواكاریەكی 16 خاڵی تێدا بخەنەڕوو.

 

وتیشی: گەیشتینە ئەوەی لیژنەیەكی پانزە كەسی لەخۆپیشاندەران پێك بێن بۆ بەدواداچون بۆ ئەو كێشانەی كە هەیانە و لەچەند ڕۆژی ڕابردوو پێشكەش كراون ،كە بەشێكی لەمانە خۆی ئەبینێتەوە لە سەردانی ئیدارەی گەرمیان و زانكۆی گەرمیان بكرێت و چەند فەرمانگەیەك لەودوو بەشە بێنە كفریەوە و بەشی كۆلێژەكانی تر لەكفری بكرێنەوە.

 

جەختیكردەوە:"  هەردولا ڕێكەوتین هاودەنگ بین وكارگەیەكی ئاسن بكرێتەوە دامەزراندنی بۆ گەنجانی كفری بێت و   و هەلی كار بۆ گەنجانی ناوچەكە بڕەخسێت.

 

PUKmedia زمناكۆ یەحیایی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket