riklam

عیراق.. هەزارو 268 حاڵەتی نوێی توشبون بەكۆرۆنا راگەیەنرا

عیراق 05:26 PM - 2020-06-07
.

.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند: بەپێی ئەو پشكنیانەی لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا ئەنجامدراون، 1268 كەسی دیكە بەهەرێمی كوردستانیشەوە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

  رونیشیكردوەتەوە:لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 8609 پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگە پسپۆڕییەكانی عیراق ئەنجام دراون، بەوەش كۆی پشكنینە ئەنجامدراوەكان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 303053 پشكنین.

دەشڵێت: بەگوێرەی پشكنینەكان 282 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركراون و ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 28 حاڵەت بووە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراقی كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراونەتەوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڤید-19 كۆی ژمارەی توشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتۆتە 12366 حاڵەت، ژمارەی چاكبوونەوە 5186 حاڵەت، ژمارەی خەوێنراوان لە لەنەخۆشخانەكەدا 6834 كەس، ژمارەی خەوێنراوان لە بەشی چاودێری چڕ 69 كەس ، ژمارەی گیانلەدەستدان 346 كەس.

  PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket