riklam

دارەتوو.. لەشەڕی زاواو خەزور كەسێك كوژرا

کوردستان 03:47 AM - 2020-06-07
.

.

شەوی رابردوو  لەئەنجامی ناكۆكی و شەڕی نێوان  زاواو خەزورێك لەناحیەی دارەتوو، كەسێك كوژرا.

پەیامنێرمان لەو بارەیەوە  رایگەیاند: سەعات 9ی شەوی رابردوو  زاواوخزورێك لەناحیەی دارەتوو بەهۆی شەڕو ناكۆكیەوە، كەلەنزێك بینای بەڕێوبەرایەتی ناحیەكەدابوون، خەزور بە چەك پەلاماری زاواكەی داوەو برینداریكردوە.

وتیشی: بەڵام ئۆتۆمبێلێك كەبەلای شوێنی شەڕەكەدا تێپەڕیوەو لەگەڵ خێزانەكەیدا لەمیوانی گەڕاونەتەوە، گولـلەیەك بەر یەكێك لەسەر نشینەكانی كەوتووەو گیانی لەدەستداوە.

رونیشكردەوە: كەسی تەقەكەر لەتەكسیەكدا سەركەوتووەو بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووەو هێشتا خۆی تەسلیم بەهێزەكانی پۆلیس نەكردوە.

 

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket