riklam

خۆزگه‌ له‌وێ بام نوێترین به‌رهه‌می شیعری د. مارف عومه‌ر گوڵ

ئەدەب وهونەر 09:56 PM - 2020-06-06
.

.

پ.ی.د . رێبوار سه‌عید (راگری كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانی) ئه‌مڕۆ 6-6-2020، هه‌واڵی هاوڕێی دێرینی ڕۆژانی شاخ و هه‌نده‌ران و زانكۆم پرسی پڕۆفریسۆر دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه‌ ته‌ندروستی ناجێگیره‌ ئه‌مڕۆ پاش هه‌واڵ پرسین وتی كه‌ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و هه‌واڵی شیعرم لێپرسی، چونكه‌ هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌و بواره‌دا زۆر نزیك بووه‌و دودیوانی هێڵكاری و به‌رگه‌كانی كاری من بوون، وتی كه‌ دوا شیعرم له‌مڕۆژه‌دا نوسیوه‌  بۆت ده‌نێرم منیش حه‌زمكرد له‌باتی سه‌ردانی له‌ناو ڕه‌نگ و هێڵه‌كاندا ئه‌م دیاریه‌ی لێره‌وه‌ پێش كه‌ش بكه‌م له‌گه‌ڵ هیوای چاكبونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئامێزی شیعرو دنیا ئه‌كادیمیه‌كانی.

خۆزگه‌ له‌وێ بام
چیلكه‌و چه‌وێڵی ئه‌وناوه‌م دێنا
ورد ورد ئاگری ده‌م چایه‌م ده‌دا
خه‌م وپه‌ژاره‌ی ھه‌ر ھه‌مومانم وه‌گڕ ده‌ھێنا
خۆزگه‌ له‌وێ بام له‌ژێر دره‌ختی ئه‌وھه‌واره‌دا
داروبه‌ردیشم وه‌خه‌نین دێنا

دكتۆر مارف عومه‌ر گوڵ
2020-6-6 

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket