riklam

نوێترین زانیاری لەسەر تووشبوانی گەرمیان

کوردستان 09:53 PM - 2020-06-06
.

.

20 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەسنوری گەرمیان تۆماركران و تەندروستی گەرمیانیش داوای جێبەجێكردین رێنماییەكان دەكات لەهاووڵاتیان.

د.سیروان محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ 20 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەسنوری گەرمیان تۆماركران، كە  دوان لەتووشبووان پزیشكێك و كارمەندێكی تەندروستین.

رونیشكردەوە:  زۆرینەی تووشبووان دەر ئەنجامی میوانداریەكەی رۆژی جەژنن، كە میوانیان هاتووەو بەو هۆیەوە تووشبوون.

جەختیكردەوە: دووان لەتووشبووان باری تەندروستیان ناجێگرە.

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان باسی لەوەشكرد: پێویستە  هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن و رێكارە تەندروستیەكان وەك خۆی جێبەجێ بكەن، بەتایبەت لەكاتی كارو كاسپیدا دەمامك و دەست كێش  بەكاربهێنن و  نزیك بوونەوەی زۆر نەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشداوە:  هاووڵاتیان پێویستە سەردان و بۆنە كۆمەڵایەتیەكان رابگرن و لەم  ماوەیەدا دوور بكەونەوە، سەردانیكردن و لەیەك نزیك بوونەوەی كۆمەڵایەتی بەهەموو شێوەیەك ئەنجام نەدەن.

 

 PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket