riklam

گەرمیان ..لەسەركێشەی زەوی و زار دوو كەس كوژران

کوردستان 06:30 PM - 2020-06-06
.

.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندێكی سنوری ناحیەی ئاوەسپی لەگەرمیان  دوو كەس كوژران.

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندوە:" لەگوندی حەسەن پرشنگ سەربەناحییەی ئاوەسپی هاوڵاتیەك بەناوی "ش  ع  ب "  بەفیشەك ئامۆزایەكی خۆی بەناوی "م  ا  ب " لەدایكبووی 1996 كوشتووە و خوشكێكی بریندار كردوە، پاشان بە فیشەك خۆی كوشتووە.

رونیشكراوەتەوە:" بەوتەی بریندارەكە كێشەكە بەهۆی زەوی و زاربووەو لەئێستادا تەرمەكان هێنراوەتە پزیشكی دادوەری قەزای كەلار راون.

ئاماژە بەوەشدراوە:" چارەسەری پێویست بۆبریندارەكە كراوە و باری تەندروستی جێگیرە".

ئەوەشی وتووە:" پۆلیسیش چۆتە شوێنی ڕوداوەكەو لێۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەكە دەستی پێكردووە.

 

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket