riklam

لە 24 سەعاتی رابردوودا 74 كەس لە هەرێم تووشی كۆرنا بوون

کوردستان 01:52 PM - 2020-06-06
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش لەو 24 سەعاتەدا 74 كەس توووشی كۆرۆنا بوون و چوار كەس چاكبوونەتەوە و 1 كەسیش گیانی لەدەستداوە.

دەقی ئامارەكە:
ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠٢)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٧٦٠) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٩٤٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٠٥) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٦٧٦) لە دهۆك. وە (١١٨١٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٣٢٩) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا: (١١٥٢) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٢٦٨) هەولێر، (٤٨٢) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٢) گەرمیان. (كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٨٥٨١٦) پشكنین بووە)

3. دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (١) گیان لەدەستدان، (٤) چاكبووەوە، (٧٤) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٢٩) پۆزەتیڤ و (١) گیان لەدەستدان: (٥) پیاو و (٩) ئافرەت و (٣) كچێكی گەنج، (١٢) منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.

• پارێزگای سلێمانی (٤٥) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە :

شاری سلێمانی (٤٣) پۆزەتیڤ: (٢٨) پیاو و (١٣) یٔافرەت و كچێك و كوڕێكی گەنج، چوار تووشبوو بەركەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیكە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق، سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە: پیاوێكی تەمەن (٤٧) ساڵ و منداڵێكی تەمەن (٩) ساڵ، ھەردووكیان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان لە قەزای كەلار.

4. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١٠٨٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٩) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (٦٢٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket