riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا حكومه‌ت بودجه‌ی شه‌ش مانگ ئاماده‌ بكات

عیراق 09:05 PM - 2020-06-03
.

.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3-6-2020 رێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له‌حكومه‌تی عیراق كردووه‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ بۆ شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی 2020 ئاماده‌ بكات.

رێزان شێخ دلێر له‌ لێداونێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia راشیگه‌یاند، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌ حكومه‌تی عیراق كردووه‌ پرۆژه‌ی بودجه‌ی شه‌ش مانگی داهاتووی ساڵی 2020 ئاماده‌ بكات، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایكردووه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كیی بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێكبهێنرێت.

رێزان ئاشكراشی كردووه‌ كه‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای له‌ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی یاسایی بۆ تاوتوێكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن كۆببنه‌وه‌. ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هاوكات حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانداوایكردووه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداریی وه‌زیری كار و كادێری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بكات.

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك دووه‌م دانیشتنی خۆی له‌وه‌رزی دووه‌می یاسادانان سازدا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket