riklam

قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق كۆبوویه‌وه‌

کوردستان 07:01 PM - 2020-06-02
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ماتیۆ توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عیراق په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2-6-2020 له‌ هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و د. یوسف گۆران به‌شدار بوون، به‌ گرنگییه‌وه‌ باس له‌ پێویستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكا كرا و بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسییه‌كانی داعش تاوتوێ كران.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئه‌مریكا و عیراق كرا كه‌ بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا به‌ به‌شداری هه‌ریمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌، هه‌رێم ده‌توانێت رۆڵێكی گرنگ ببینێت له‌سه‌رخستنی ئه‌م دیالۆگه‌دا.

 لای خۆشییه‌وه‌ قوباد تاڵه‌بانی، بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا شیكرده‌وه‌، باڵیۆزی ئه‌مریكاش پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ  گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ربڕی.

PUKmedia

4023.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket