riklam

عیراق.. به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت

عیراق 06:00 PM - 2020-06-02
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ڕایگه‌یاند به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا تۆمار كراوه‌.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق 519 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوانه‌ و  20 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 ڕوونیشیكردۆته‌وه‌ له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 233 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش تۆماركراوه‌ و كۆی چاكبوانیش گه‌یشتۆته‌ 3 هه‌زار و 508 حاڵه‌ت.

ته‌ندروستی عیراق ده‌شڵێت: تا ئێستا له‌ عیراق 7 هه‌زار و 387 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 235 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket