riklam

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته‌ كه‌ركوك

عیراق 09:40 AM - 2020-06-02
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2-6-2020، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته‌ شاری كه‌ركوك.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین، به‌یانی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو گه‌یشته‌ شاری كه‌ركوك و له‌لایه‌ن فه‌ریق روكن سه‌عد حه‌ربی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌ پێشوازی لێكرا.

په‌یامنێرمان وتیشی: ئه‌گه‌ری زۆری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون بێت له‌و ئۆپراسیۆنه‌ی هێزه‌عیراقییه‌كان له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ له‌ناوچه‌كانی دبزو داقوق دژی تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان پێكردوه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket