riklam

كازمی: یادی یەكێتیی پاڵنەربێت بۆ چەسپاندنی دیموكراتی لەعیراقی نوێدا

ی.ن.ک‌‌ 12:13 AM - 2020-06-02
.

.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبۆنەی 45 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییەوە پەیامێكی پیرۆزبایی  ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی غیراق بروسكەیەكی پیرۆزبایی بۆ سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نارد بەبۆنەی تێپەڕبوونی یادی 45 ساڵەی دامەزراندنیەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی یادی چل وپێنج ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە خۆشحاڵین گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە بكەین و هیوادارین ئەم بۆنەیە پاڵنەرێك بێت بۆ پتەوكردنی یەكێتی گەلەكەمان و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی لە عیراقی نوێدا، هەر لەم بۆنەیەدا سڵاو بۆ یادی مام جەلال سەركردەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنێرین كە هەمیشە تەئكیدی لە بایەخی لێكگەیشتنی نیشتمانی دەكردەوە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێكی دیموكراتی هاوچەرخ كە پێگەیەكی بەرزی لەنێو نەتەوەكاندا هەبێت.

جارێكی دیكە پیرۆزبایی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان لێ دەكەین و هیوای هەموو پێشكەوتن و گەشەكردنێكتان بۆ دەخوازین.

مستەفا كازمی

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket