riklam

سلێمانی.. ئارایشتگای نیگار داده‌خرێت

کوردستان 12:18 PM - 2020-05-31
.

.

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگایه‌ك داده‌خات.
 
شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگای سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی، لیژنه‌كه‌ ئارایشتگای نیگار له‌ گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی داده‌خات.
 
وتیشی: به‌هۆی هه‌ستیاری كاری ئارایشتكردنی خانمان پێویسته‌ ئارایشتگاكان پابه‌ندنی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ روبه‌ڕوی سزا ده‌كرێنه‌وه‌.
 
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای نیگار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
 
PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket