riklam

هاوخەمی مەکتەبی سیاسی یەکیتی بۆ کۆچیدوایی حەسەن حسێن

پرسەنامە 02:16 PM - 2020-05-29
.

.

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچیی دوایی تێکۆشەر حەسەن حسێن هاوخەمی دەردەبڕێت.

دەقی پرسەنامەکە........


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک حەسەن حسێن رەواندزی-یمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخوشی ئاراستەی کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین.

هەڤاڵی کۆچکردوو تێکۆشەرێکی دڵسوز و پشوودرێژی یەکێتی بوو دوای ئەوەی دەست رژێم نەکەوت بەغیابی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.

هیوادارین ئەمە دواناخوشی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان بێت و رۆحی کۆچکردوویش بۆ هەمیشە شادبێت.

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket