riklam

دیالە.. هێرش دەكرێتە سەر تیرۆرستان

عیراق 12:48 PM - 2020-05-29
.

.

بەیانی ئەمڕۆ لەئۆپراسیۆنێكدا لەناحیەكانی بهرزو كەنعان سێ تیرۆرست كوژران، كەیەكێكیان ناودارەو  ماوەیەكە هێزە ئەمنیەكان چاودێری وردی دەكەن.

تۆڕی هەواڵی جەنگی هێزە ئەمنیەكان لەدیالە رایگەیاندوە:" لەئۆپراسیۆنێكدا كە پشت بەستوو بەزانیاری وردی هەواڵگری بووە،لەناوچەیەكی باشوری ناحیەی بهرز دوو تیرۆرستی داعش كەوتوونەتە بۆسەوەو كوژراون".

لەلایەكی تریشەوە،  جەمال شمەری ئەندام لەئەنجومەنی ناحیەی كەنعان، رایگەیاندوە:" هێزە ئەمنیەكان  لەناوچەیەكی نزیكی ناحیەكە یەكێك لەتیرۆرستە دیارەكانی داعشیان كوشتووە".

باسی لەوەشكردوە:" ئەو تیرۆرستە دەستی لەچەندین كردەوەی تیرۆرستیدا هەبووە".

PUKmedia  داڕشتنەوە" سامان یاروەیس"

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket