کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت
تاراوگە 10:36 AM - 2020-05-29.
لەکەشوهەوایەکی باو باران و بارودۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا دا ، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا رۆژی 28/5/2020 تەرمی ئاران تاهیر تەمەن 12 ساڵ لە گۆڕستانی لیزلی ناوچەی مارکام بەئامادەبوونی ژمارەیەکی دیاریکراو بەخاك سپێردرا.
سەرەتای ڕێوڕەسمی ماڵئاوایکردنی ئاران لە مزگەوتی مارکام دەستی پێکرد وتاهیر حەمید – ی باوکی بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ئارانی کوڕی کرد و پاشان نوێژی جەنازەی لەسەرکرا و دواتر بەرەو گۆڕستانی موسڵمانانی لیزلی بەڕێکراو لەوێ بەپێی ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی پەتای کورۆنا بەخاکسپێردرا .
تاهیر باوکی ئاران لە وتەیەکدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد کە لە شارەکانی تورونتۆ دەوروبەری هاتوون و بەشداری مەراسیمی ناشتنی تەرمی کوڕەکەیان کردووە و خەم و پەژارەی خۆیان بەوبۆنەوە دەربڕیوە .
لە کۆتاییدا بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی تاهیر حەمید کرد و داواکارن خوای پەروەردگار و سەبووری و دڵنەوایی بەکەسوکاری ببەخشێت ، وە هیوای چاکبوونەوەشیان بۆ هاوسەری منداڵەکانیشی خواست .
جێی ئاماژەیە رۆژی 17 /5/ 2020 لە ئاکامی ڕووداویکی ئاگر کەوتنەوەدا لە ماڵێكی کورد بەوهۆیەوە منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ بەناوی ئاران گیانی لەدەستدا و چیا حەمید هاوسەری تاهیر و دوو کوڕی بەناوەکانی ئەحمەد و ژیر سووتاون و ئێستا لە نەخۆشخانەی تورونتۆ چارەسەر دەکرێن .
PUKmedia عوسمان عەلی ، تورونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
12:24 PM - 2024-04-30 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
10:41 AM - 2024-04-29
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
06:27 PM - 2024-04-29
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
02:41 PM - 2024-04-29
خوێندكارانی عیراق و ههرێم بۆ خوێندن دهنێردرێنه دهرهوهی وڵات
12:03 PM - 2024-04-29
دانهغاز: زیانی كهم بهر كۆرمۆر كهوتووه و بهكاتی بهرههمهێنان رادهگرین
10:54 AM - 2024-04-29
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ خانەوادەی کوێخا سمایلی تەلان
پرسەنامە 07:19 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29 -
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام وسو
پرسەنامە 02:09 PM - 2024-04-29 -
خوێندكارانی عیراق و ههرێم بۆ خوێندن دهنێردرێنه دهرهوهی وڵات
کوردستان 12:03 PM - 2024-04-29 -
دانهغاز: زیانی كهم بهر كۆرمۆر كهوتووه و بهكاتی بهرههمهێنان رادهگرین
کوردستان 10:54 AM - 2024-04-29