riklam

نارێنی: گوندە كوردنشینەكانی قەرەتەپە لەمەترسیدان

کوردستان 08:57 PM - 2020-05-28
.

.

بەرپرسی كۆمیتەی قەرەتەپەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆشداری دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، گوندە كوردنشینەكان لەمەترسیدان.

محەمەد نارێنی بەرپرسی كۆمیتەی قەرەتەپەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: نۆ گوندی كورد نشین لەسنوری ناحیەی قەرتەپەدا بوونیان هەیە و تەواوی دانیشتوانەكەی جگە لە یەك دوو ماڵێكی عەرەب هەموویان كوردن.

وتیشی: لەماوەی رابردوودا چەند جارێك روبەڕووی مەترسی داعش بوونەتەوەو دوو هاووڵاتیان لێ رفێنرابوو كە بەرامبەر بە بڕە پارەیەكی زۆر ئازاد كرابوون.

جەختیكردەوە: لەئێستادا تەنها هێزێكی كەمی عیراق لەو ناوچانەدا بوونیان هەیە كە ناتوانن تەواوی گوندەكان و دڵسۆزانە ئەركەكانیان راپەڕێنن، كە ئەمەش مەترسی داعشی زیاتر كردوە.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی خستەڕوو: ،  لەپێشدا كە هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا بوونیان هەبوو ژیانێكی ئاسایی و بێ كێشەیان هەبوو، بەڵام لە ئێستادا دانیشتوانی ئەو گوندانە لەبەردەم مەترسی و هەڕەشەی رفاندن و پەلاماری داعشدان.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket