riklam

حاته‌می: پابه‌ندین به‌ پاراستنی ئاسایشی گه‌روی هورمز

جیهان 06:21 PM - 2020-05-28
.

.

وه‌زیری به‌رگریی ئێران ئاشكرایكرد، به‌ نیازن ڕێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ پشتێنه‌ی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ی كه‌نداو زیاتر بكه‌ن.

ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران، ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌قامگیربوونی ناوچه‌ی كه‌نداو گیراونه‌ته‌به‌ر و به‌ نیازن ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ پشتێنه‌ی ئه‌منی له‌ ناوچه‌كه‌دا زیاتر بكه‌ن، وتیشی: ئێران پابه‌نده‌ به‌ پاراستنی ئاسایشی گه‌رووی هورمز.

وه‌زیری به‌رگریی ئێران له‌ به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ توانایاندایه‌ دوور له‌ ده‌ستوه‌ردانی هێزی بیانی و ده‌ره‌كی، ئاسایشی وڵاته‌كانیان بپارێزن، به‌ پێویستیشی زانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌، هه‌ماهه‌نگیان له‌ باره‌ی پاراستنی سنووره‌ هاوبه‌شه‌كاندا هه‌بێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket